AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٥ ٠٩:٢٦

پەڕلەمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا:

بەم مەرجە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق دیاری دەکرێت

بەم مەرجە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق دیاری دەکرێت

پەڕلەمانتارێکی عێراقی رایگەیاند:بێ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، لەسەروویانە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت و غاز، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا دیاری ناکرێت یان بەرز ناکرێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەڕلەمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نووری مالیکی رایگەیاندووە، کە بێ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، لەسەروویانە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت و گاز، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا دیاری ناکرێت یان بەرز ناکرێتەوە.

محەمەد سەهیود پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی:حکومەتی نوێی عێراق کار لەسەر ئەوە دەکات کۆنترۆڵی دۆسیەی نەوتی هەرێم و هەناردەکردنی بکات، جەختیشی کردۆتەوە کە بەغدا مافی ئەوەی هەیە داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم وەربگرێت و لەچوارچێوەی کۆمپانیای نیشتیمانیی بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کار بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەرێمی کوردستان پشکی خۆی لە بودجەی گشتیی وەرناگرێت مادام هەموو داهاتی هەناردەکردنی نەوت و غازەکەی رادەستی بەغدا نەکات.

بەوتەی ئەو پەڕلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا، حکومەتی مستەفا کازمی بەرەوانەکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بێ داواکاریی بۆ وەرگرتنی داهاتی نەوت و غازی ئەو هەرێمە، سەرپێچی یاسای کردووە.

ئەوەشی وتووە: یەکێک لە بڕگەکانی بودجەی گشتیی داوا دەکات پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی ڕەوانە نەکرێت لە ئەگەری ئەوەی هەرێم پابەند نەبێت بە پێدانی داهاتی نەوت بە حکومەتی ناوەند و ئەمەش ئەوەیە حکومەتی ئێستا دەیکات.

News ID 44436

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha